تاران- نوێنه‌ری شاره‌کانی پیرانشار و سه‌رده‌شت له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران پێیوایه ده‌بێ ده‌وڵه‌ت به زووترین کات ڕوانگه‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی بۆ سنووره ڕۆژئاواییه‌کانی ئێران بگۆڕیت.
دوکتۆر ڕه‌سوول خزری له لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس: به ئاماژه به زه‌رووره‌تی په‌ره‌دان به بازاڕچه سنوورییه‌کانی ڕۆژئاوای ئێران و به تایبه‌ت سنووری ته‌مه‌رچین باسی له کێشه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشار کرد.
زیادیشی کرد که جه‌وی ئێستای سنووره‌کانی ئێران له ڕۆژئاوا زیاتر ئه‌منی- سه‌ربازییه له حاڵێکدا که ده‌بێ ئه‌و ڕوانگه بۆ حاڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی- فه‌رهه‌نگی بگۆڕدرێت.
جه‌ختیشی کرد که به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌فرایه‌تییه‌کانی ئه‌و ناوچانه و هاوسنووربوون له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له بواری گه‌شتوگوزارییه‌وه، زه‌روورییه به‌رپرسان به زه‌قکردنه‌وه‌ی لایه‌نی فه‌رهه‌نگی له سنووره‌کان نه‌ک سه‌ربازی، هه‌وڵ بۆ ڕاکێشانی توریست بده‌ن.
نوێنه‌ری پیرانشار و سه‌رده‌شت له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌و دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ کوردپرێس که له ڕۆژانی داهاتوودا بڵاوده‌بێته‌وه باس له که‌مکاری و که‌مته‌رخه‌مییه‌کانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له بواری خزمه‌تگوزاری و ده‌رمانی له‌و شارانه و به‌رنامه‌کانی بۆ پێوشوێنگری داخوازییه‌کانی خه‌ڵک ده‌کات.
بۆچوونه‌کان